[
قَالَ رَجُلَانِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمَا
] دوو پیاو له‌وانه‌ی كه له خوای گه‌وره ئه‌ترسان و خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندبوو به‌سه‌ریان به ئیمان و به یه‌قین، وه خه‌ڵكى رێزى لێ ده‌گرتن كه (یوشه‌ع بن نون) و (كاله‌ب بن یوقنا) بوون كه له دوانزه نه‌قیبه‌كه بوون، وتیان: [
ادْخُلُوا عَلَيْهِمُ الْبَابَ
] بڕۆن له ده‌رگاوه بچنه ژووره‌وه بۆ لای ئه‌و قه‌ومه [
فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ
] ته‌نها بڕۆنه ژووره‌وه سه‌رده‌كه‌ون و متمانه‌تان به‌به‌ڵێنی خوای گه‌وره هه‌بێ خوای گه‌وره وه‌عدی داوه ئێوه سه‌رئه‌خات [
وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٣)
] وه ئێوه ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.