{بەسەرهاتی هەردوو كوڕەكەی ئادەم-
صلی الله علیه وسلم
-}
[
وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ
] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ هه‌واڵی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ئاده‌میان به‌حه‌ق بۆ بگێڕه‌وه واته: به ئاشكرا‌و بێ زیادو كه‌م و گۆڕان و ئاڵۆزى، كه زانایان ده‌فه‌رموون: یه‌كێكیان ناوی (قابیل) بوو ئه‌وه‌ی تر ناوی (هابیل) بووه [
إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا
] ئاده‌م و حه‌وا ساڵى كچ و كوڕێكیان ده‌بوو كچى ئه‌م ساڵیان ده‌دا به كوڕى ساڵه‌كه‌ى تر‌و به پێچه‌وانه‌وه بۆ ناچارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى مرۆڤ، خوشكه‌كه‌ى هابیل جوان نه‌بوو خوشكه‌كه‌ى قابیل جوان بوو ویستى نه‌یدا به هابیل و بۆ خۆى بێت، وه ئاده‌مى باوكیان رێگرى لێكرد‌و وتى: چۆن ده‌بێت خوشكى خۆت بخوازیت، (قابیل) هه‌ر سور بوو له‌سه‌رى، (ئاده‌م) فه‌رمووى: خێرێك بكه‌ن له كێتان قه‌بوڵ كرا بۆ ئه‌وه‌تان ده‌بێت، كه خێرێكیان كرد [
فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا
] له یه‌كێكیان قبووڵ كرا كه (هابیل) ئاژه‌ڵی هه‌بووه به‌رانێكی قه‌ڵه‌وی هێناو كردی به‌خێرو خوای گه‌وره لێی قبووڵ كردووه [
وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الْآخَرِ
] وه قابیل دانه‌وێڵه‌و كشتو‌كاڵى هه‌بووه گه‌نمی خراپی هێناو خوای گه‌وره لێی قبووڵ نه‌كرد [
قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ
] ئه‌میش له حه‌سوودیدا وتی: ئه‌بێ بتكوژم [
قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (٢٧)
] (هابیل)یش به براكه‌ی وت: خوای گه‌وره خێر له كه‌سانێك قبووڵ ده‌كات كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ماڵی باش ببه‌خشن.