{دەستی دز ببڕن}
[
وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا
] دز چ پیاو بێ یان ئافره‌ت ئه‌وه ده‌ستی ڕاستیان ببڕن تا مه‌چه‌كیان نه‌وه‌كو قۆڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی دزیویانه نرخه‌كه‌ی له ڕوبعه دینارێكی ئاڵتوون زیاتر بێت، واته: ڕوبعه مسقالێكی ئاڵتوون زیاتر بێ، وه ماڵه‌كه پارێزراو بێت و چووبێتن بۆی [
جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِنَ اللَّهِ
] ئه‌وه وه‌كو سزایه‌ك به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپه‌ی خۆیان كه دزیه‌و كردوویانه، وه وه‌كو سزایه‌كه له خوای گه‌وره‌وه ببنه په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی تر [
وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٣٨)
] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.