[
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ
] ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌ر كه‌سێك له ئێوه له دینه‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه [
فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ
] ئه‌وه خوای گه‌وره زه‌ره‌رو زیانی پێناگات، به‌ڵكو خوای گه‌وره ئێوه له‌ناو ئه‌بات و كه‌سانێكی تر دێنێ كه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ وه ئه‌وانیش خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ [
أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ
] زه‌لیلی و خۆبه‌كه‌مزانین و ڕه‌حم و سۆز‌و ته‌وازوع بۆ باوه‌ڕداران ده‌رئه‌بڕن [
أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ
] به‌عیززه‌ت ئه‌بن به‌رامبه‌ر به كافران [
يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ
] جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا [
وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ
] وه له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسێن له وتنى حه‌قدا كه بیبین، چونكه نه ئه‌جه‌ل نزیك ده‌كاته‌وه نه رزق و رۆزى دوور ده‌كاته‌وه [
ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ
] خوای گه‌وره ئه‌م سیفه‌تانه به هه‌ر كه‌سێك ببه‌خشێ ئه‌وه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێ كه ویستی لێ بێت، (حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رمێت: سوێند به خواى گه‌وره ئه‌م كه‌سانه (ئه‌بو به‌كرى صدیق) و هاوه‌ڵه‌كانى بوون كه جه‌نگى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانیان كرد [
وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٥٤)
] وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه‌و زانیاری هه‌یه به به‌نده‌كانی.