{بەهەشت حەرامە لە هاوبەشبڕیاردەران}
[
لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ
] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافر بوون كه ئه‌یانووت: خوای گه‌وره عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه- صلى الله عليه وسلم - كه ئه‌یانووت: خوای گه‌وره تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ عیسادا- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره‌ش ڕه‌ددیانی دایه‌وه به‌وه‌ی فه‌رمووی: [
وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ
] عیسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل ئێوه عیباده‌تی الله بكه‌ن عیباده‌تی من مه‌كه‌ن كه الله په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه منیش هه‌ر عه‌بدی خوام و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن [
إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ
] ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی عیسایه- صلى الله عليه وسلم - هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات و من بكاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره یان هه‌ر كه‌سێكی تر بكاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [
فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ
] ئه‌وه خوای گه‌وره به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات وه شوێنی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه [
وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (٧٢)
] وه ئه‌و كه‌سه سته‌مكارو موشریكانه هیچ كه‌سێك نیه كه پشتیوانیان بێ و له ئاگری دۆزه‌خ رزگاریان بكات.