[
لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا
] كاتێك كه عه‌ره‌ق خواردن حه‌رام بوو هه‌ندێك له صه‌حابه پرسیاریان كرد وتیان: ئه‌ی كه‌سانێك له صه‌حابه پێش ئه‌مه عه‌ره‌قیان خواردووه‌و مردوونه؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه تاوانبار نین كه پێشتر عه‌ره‌قیان خواردووه‌و حه‌رام نه‌بووه ئه‌وان گوناه و تاوانیان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر خۆیان پاراستبێت له‌و شتانه‌ی كه حه‌رام بووه وه ئیمانیان هێنابێ و كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ وه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كرد بێ، دیسان ئیمانیان هێنابێ و خۆیان پاراستبێ له‌و شتانه‌ی كه حه‌رامه و ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردبێ وه چاكه‌یان كردبێ [
وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (٩٣)
] وه خوای گه‌وره چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ.