[
أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ
] به‌ڵام ڕاوی ده‌ریاو خواردنی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه ئاوین و له‌ناو ده‌ریادان بۆ ئێوه حه‌ڵاڵ كراوه، یاخود به ته‌ڕى و به وشكى حه‌ڵاڵه، یاخود به زیندوویى و به‌مردوویى حه‌ڵاڵه، یاخود ئه‌وه‌ى خۆتان ده‌رى بكه‌ن و ئه‌وه‌ى خۆى فڕێى بداته ده‌ره‌وه هه‌مووى حه‌ڵاڵه [
مَتَاعًا لَكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ
] ئه‌مه سودو خواردنێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاماده بووه به‌حازری ئه‌یخوات ئه‌وه‌یشی كه موسافیره له‌سه‌فه‌ردایه دواتر هه‌ر كاتێك ده‌ستی كه‌وت بۆ خۆی ئه‌یخوات [
وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا
] به‌ڵام ڕاوی وشكانی له‌سه‌رتان حه‌رامه له كاتێكدا كه له ئیحرام دا بن [
وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٩٦)
] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه ئێوه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای و كۆتان ده‌كاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.