[

قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ

] بە دڵنیایی لە ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و ئەوانەی كە لەگەڵیدا بوون مامۆستایەتی و پێشەوایەتییەكی باش بۆ ئێوە هەبوو، واتە: ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و شوێنكەوتوانی ئەوانەی لەگەڵیدا بوون مامۆستاو پێشەواو پێشەنگی چاكن بۆ ئێوە, ئێوەش شوێن ئەوان بكەون و بەڕائەت لە كافران بكەن [

إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ

] لە دوای ئەوەی ئامۆژگاری زۆری قەومەكەیان كردو بێ ئومێد بوون لێیان پێیان وتن: ئێمە بەرین لە خۆتان و دین و رێبازو ئەو بتانەیشی كە جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن [

كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا

] ئێمە كافرو بێباوەڕین بە دین و رێبازى ئێوە، وە لە نێوان ئێمەو ئێوەیشدا دژایەتی و ڕق و كینە سەری هەڵداو دەستی پێ كرد بۆ هەمیشەیی و هەتا هەتایی تا ئێوە لەسەر كوفرتان بەردەوام بن و شەریك بۆ خوا دانێن، تەنها مەرجیشمان ئەمەیە كە [

حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ

] تا بەتاك و تەنها ئیمان بە خوای گەورە دێنن و بە تاك و تەنها دەیپەرستن، وە دەستبەرداری كوفرو شیركتان ئەبن ئەو كاتە لە دوژمنەوە ئەبن بە دۆست و خۆشەویستمان [

إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ

] لە هەموو شتێكدا ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و شوێنكەوتوانی پێشەنگ و پێشەواو مامۆستان بۆ ئێوە تەنها لەم وتەیەی ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم نەبێ كە پێشەوا نیە بۆ ئێوە كاتێك كە بە باوكی وت: داوای لێخۆشبوونت بۆ ئەكەم لە خوای گەورە كە باوكی لەسەر كوفرو شیرك بوو، وە وتیشی: من توانای هیچ شتێكم نییە كە لە ڕۆژی قیامەت سزات لەسەر بگەڕێنمەوە ئەگەر ئیمان نەهێنی [

رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (٤)

] ئەی پەروەردگار تەنها پشتمان بە تۆ بەستووەو هەموو كارەكانمان تەنها بە تۆ سپاردووە، وە بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە، وە سەرئەنجامیشمان لە ڕۆژی قیامەتدا هەر بۆ لای تۆیە، واتە: دواتر لەو قسەیەی پەشیمان بووەوە كاتێك كە زانی باوكی كافرەو لەسەر كوفر بەردەوامەو دوژمنى خواى گەورەیەو لەسەر كوفر ئەمرێ بەڕائەتى لێكرد .