[
وَجَاءَ رَجُلٌ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَى
] دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ گه‌یشته‌وه به فیرعه‌ون كه ئه‌و پیاوه (قيبطي)يهی دوێنێ كوژراوه مو‌سا -
صلی الله علیه وسلم
- كوشتوویه‌تی، ئه‌وانیش پیلانیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی مو‌سا -
صلی الله علیه وسلم
- بكوژن، پیاوێك له‌وپه‌ڕو له دوورترین شوێنی شاره‌وه به خێرایی هات و رێگایه‌كى نزیكترى گرته‌به‌رو زووتر گه‌یشت [
قَالَ يَا مُوسَى إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ
] وتی: ئه‌ی موسى -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ڕاوێژیان كردووه‌و پیلانیان داناوه بۆ كوشتنت [
فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ (٢٠)
] تۆ له میصر ده‌رچۆ من به‌ڕاستی ئامۆژگاریكارو دڵسۆزی تۆم.