{هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه}
[
إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ
] پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- (ئه‌بو طاڵیب)ی مامه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێى فه‌رموو: ئه‌ى مامه بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له رۆژى قیامه‌ت، زۆر هه‌وڵیدا كه موسڵمان بێت به‌ڵام (ئه‌بو جه‌هل و عبدالله¬ى كوڕى ئه‌بى ئومه‌ییه) له‌وێ بوون و وتیان: ئایا واز له دینى (عبدالمطلب) دێنى!، پێغه‌مبه‌رى خوایش -
صلی الله علیه وسلم
- ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى مامه، بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له رۆژى قیامه‌ت، ئه‌وانیش ده‌یانووت نه‌كه‌یت موسڵمان نه‌بیت، ئه‌ویش موسڵمان نه‌بوو به كافری مرد، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- به دڵنیایى تۆ ناتوانی هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌ی كه خۆشت ئه‌وێ خۆشه‌ویستى سروشتى نه‌ك شه‌رعى، چونكه زۆر به‌رگرى له پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ده‌كرد، یان پێت خۆشه ئیمان بێنێ [
وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ
] به‌ڵكو خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت [
وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (٥٦)
] وه خوای گه‌وره زاناتره به‌وه‌ی كه كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه هیدایه‌ت وه‌ربگرێ.