[
أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى (٤٠)
] ئایا خوایه‌ك كه مرۆڤ سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه له دڵۆپه ئاوێك دروست بكات دواتر كه مرۆڤه‌كه هه‌یه‌و ئه‌مرێ ناتوانێ ڕوح بكاته به‌ری و سه‌رله‌نوێ زیندووی بكاته‌وه؟ به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه ئاسانتره له سه‌ره‌تای دروست كردن هه‌ر چه‌نده هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه، پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌م ئایه‌ته‌ی بخوێندایه ئه‌یفه‌رموو: {سُبْحَانَكَ فَبَلَى} (سنن أبي داود: ٨٨٤ ، سنن البيهقي الكبرى: ٣٥٠٧، انظر تمام المنة (١/ ١٨٦)، أصل صفة صلاة النبي (١/ ٤٠٧)) .سوننه‌ته بڵێی (سُبْحَانَكَ فَبَلَى)، واته: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڵێ توانات هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ مردووه‌كان زیندوو بكه‌یته‌وه، والله أعلم.