[
إِذْ نَادَاهُ رَبُّهُ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (١٦)
]كاتێك كه خوای گه‌وره بانگی له مو‌سا كرد -
صلی الله علیه وسلم
-، له كێوه پاك و پیرۆزه‌كه‌دا كه دۆڵێك بووه له شاخی (سه‌یناء) (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره قسه ئه‌كات و سیفه‌تی قسه كردنى هه‌یه) (طُوًى) ناوی دۆڵه‌كه‌یه له شاخی (سه‌یناء) له‌وێ خوای گه‌وره بانگی له مو‌سا كرد -
صلی الله علیه وسلم
- .