[
كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا
] له ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه خه‌ڵكی له گۆڕه‌كانیان به‌رز ئه‌بنه‌وه‌و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون و ده‌یبینن [
لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا عَشِيَّةً
] وا ئه‌زانن له دونیادا نه‌ژیاون ته‌نها نیو ڕۆژ نه‌بێ (عَشِيَّةً) واته: له نیوه‌ڕۆوه بۆ خۆر ئاوابوون [
أَوْ ضُحَاهَا (٤٦)
] یاخود له خۆركه‌وتنه‌وه تا نیوه‌ڕۆ، واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له دونیادا سه‌د ساڵ ژیابێتن له ڕۆژی قیامه‌تدا وا ئه‌زانن ته‌نها نیو ڕۆژ ژیاون، واته: دونیا زۆر هیچ و بێنرخه بۆیه نابێت مرۆڤ له‌م دونیا كه‌مه‌دا خۆی تاوانبار بكات، وه ئه‌و قیامه‌ته هه‌میشه‌ییه بدۆڕێنێ به‌هۆی دونیایه‌كی كه‌م و فانییه‌وه كه كۆتایی دێت، والله أعلم.