{پاداشتى موتته‌قى و خۆپارێزان له به‌هه‌شتدا}
[
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (٣١)
] پاشان خوای گه‌وره دێته سه‌ر هه‌واڵی ئه‌وانه‌ی كه له دونیادا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و خۆیان له تاوان پاراستووه، ئه‌وان سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌و ڕزگاربوونیان له ئاگری دۆزه‌خ بۆ هه‌یه، یاخود وتراوه: (مَفَازًا) واته: باخیان له‌ناو به‌هه‌شتدا بۆ هه‌یه.