[
يُنْبِتُ لَكُمْ بِهِ الزَّرْعَ وَالزَّيْتُونَ وَالنَّخِيلَ وَالْأَعْنَابَ
] هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه زه‌رعاتتان بۆ ئه‌ڕوێنێ له دار زه‌یتون و دارخورما و دارمێو (ترێ) [
وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ
] وه له هه‌موو جۆره به‌رووبووم و میوه‌یه‌ك خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه بۆتان ئه‌ڕوێنێ [
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (١١)
] به دڵنیایی ئه‌م باران باراندن و ده‌ركردنی ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه هه‌مووی نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی و تاك و ته‌نهایى خوای گه‌وره به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره.