[
وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ
] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره سزای خه‌ڵكی بدایه به‌هۆی زوڵم و سته‌م و كوفری خۆیانه‌وه [
مَا تَرَكَ عَلَيْهَا مِنْ دَابَّةٍ
] ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵانیشی به‌جێ نه‌ئه‌هێشت كه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕۆن به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی باران لێیانه‌وه وه كاتێك كه سزایه‌ك بێ هه‌موویان ئه‌گرێته‌وه [
وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى
] به‌ڵام خوای گه‌وره دوایان ئه‌خات تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه كۆتایی ته‌مه‌نیانه، یاخود كاتی سزادانیانه [
فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ (٦١)
] وه كه كاتی سزادانیان هات هیچ كاتێك دوا ناكه‌وێ وه پێشیش ناخرێ، وه له كاتی دیاریكراو خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.