[
ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا عَبْدًا مَمْلُوكًا لَا يَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ
] خوای گه‌وره نموونه‌ی كۆیله‌یه‌ك ئه‌هێنێته‌وه كه خاوه‌نی هه‌یه‌و توانای هیچ شتێكی نیه كه به‌ده‌ستی بهێنێ [
وَمَنْ رَزَقْنَاهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًا
] به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌كی باشمان پێی به‌خشیوه [
فَهُوَ يُنْفِقُ مِنْهُ سِرًّا وَجَهْرًا
] كه ئه‌م خاوه‌نه به نهێنی و به ئاشكرا ئه‌به‌خشێت و خزمه‌تی كۆیله‌كه‌ی خۆی ده‌كات [
هَلْ يَسْتَوُونَ
] ئایا ئه‌م دووانه ئه‌و كۆیله‌یه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا یه‌كسانن و وه‌كو یه‌ك وان؟ نه‌خێر یه‌كسان نین، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه، باشه ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا یه‌كسان نه‌كه‌ن چۆن خوای گه‌وره یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌م دروستكراوه بێده‌سه‌ڵاتانه [
الْحَمْدُ لِلَّهِ
] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر ته‌واویه‌تی خوای گه‌وره [
بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٧٥)
] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م راستیانه نازانن.