[
وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِمَّا خَلَقَ ظِلَالًا
] وه خوای گه‌وره سێبه‌ریشى بۆ دروست كردوون له هه‌ندێك شوێن كه خۆتانى له گه‌رمی خۆر پێ ئه‌پارێزن [
وَجَعَلَ لَكُمْ مِنَ الْجِبَالِ أَكْنَانًا
] وه له شاخه‌كانیشدا شوێنی وای داناوه كه په‌ناتان ئه‌دات له باران [
وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَابِيلَ تَقِيكُمُ الْحَرَّ
] وه جل و به‌رگیشی بۆ داناون له صوف و لۆكه‌و كه‌تان كه ئه‌تانپارێزێ له گه‌رمای هاوین [
وَسَرَابِيلَ تَقِيكُمْ بَأْسَكُمْ
] وه جل و به‌رگی تریش كه له كاتی جه‌نگدا وه‌كو قه‌ڵغانێك به‌كاری دێنن و خۆتانی پێ ئه‌پارێزن له دوژمن [
كَذَلِكَ يُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ
] به‌م شێوازه خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات به‌سه‌ر ئێوه‌دا [
لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ (٨١)
] به‌ڵكو ته‌سلیم و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره ببن و موسڵمان بن، یاخود به هۆى ئه‌و قه‌ڵغانانه‌وه پارێزراو بن له بریندارى.