[
لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ
] خێر له زۆرێك له چپه چپ و نهێنی قسه‌كردنى خه‌ڵكیدا نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی له تاواندایه [
إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ
] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سانێ كه فه‌رمان بكه‌ن به صه‌ده‌قه‌و به‌خێر كردن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێ به ڕیا [
أَوْ مَعْرُوفٍ
] یان فه‌رمان بكه‌ن به‌چاكه [
أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ
] یاخود چاكسازی و صوڵح بكه‌ن له نێوان خه‌ڵكی [
وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (١١٤)
] وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م شتانه بكات و نیه‌ت و مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت ئه‌وه ئێمه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌ده‌ینه‌وه.