{ستەم نەكردن لە منداڵی بێباوك}
[
وَآتُوا الْيَتَامَى أَمْوَالَهُمْ
] وه ئه‌و بێباوكانه‌ى كه هێشتا بالغ نه‌بوونه‌و ئێوه سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كه‌ن كه بالغ بوون و پێگه‌یشتن ئه‌وا ماڵی خۆیانیان بده‌نێ و پێیان ببه‌خشن و زوڵم و سته‌میان لێ مه‌كه‌ن [
وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ
] وه ماڵه پاكه‌كه مه‌گۆڕنه‌وه به پیسه‌كه، له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى و جاهیلیدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكى بێباوك سه‌د مه‌ڕی باشی قه‌ڵه‌وی بۆ جێبمایه ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرد سه‌د مه‌ڕی لات و لاوازی خۆی ئه‌دا پێی و ئه‌و سه‌ده باشه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵئه‌گرت، ئێوه وامه‌كه‌ن ئه‌وه سیفه‌تی خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامی بووه، یاخود ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئێوه پیسه واته: حه‌رامه ئه‌و حه‌رامه مه‌گۆڕنه‌وه به‌حه‌ڵاڵه‌كه‌ی خۆتان ئه‌وه‌ی خۆتان حه‌ڵاڵه ئه‌وه‌ی خۆتان بخۆن [
وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَى أَمْوَالِكُمْ
] وه ماڵی ئه‌وانیش تێكه‌ڵ ماڵی خۆتان مه‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه هه‌مووی مه‌خۆن [
إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا (٢)
] به‌ڕاستی ئه‌مه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه.