[
وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ
] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌تان لێ حه‌رامه كه مێردیان هه‌یه هێشتا مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی نه‌داوه یان ته‌ڵاقی داوه‌و هێشتا عیدده‌ی ته‌واو نه‌بووه ئیلا ئه‌وه‌ی كه جاریه‌و كه‌نیزه‌یه و ئافره‌تی كافران كه له جه‌نگدا به دیل ئه‌گیرێن حه‌ڵاڵن بۆتان [
كِتَابَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ
] ئه‌مه حوكمی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه‌ی داناوه‌و نابێ بیگۆڕن [
وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ
] جگه له‌مانه‌ی كه باسمان كرد خوای گه‌وره ئافره‌تانى تر‌ى بۆتان حه‌ڵاڵ كردووه [
أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ
] به‌وه‌ی كه به‌ماڵی خۆتان ماره‌یی بده‌ن به‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌یانهێنن [
مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ
] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆتان داوێن پاك بكه‌ن و خۆتان بپارێزن له زینا كردن [
فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً
] ئه‌وه‌نده‌ی كه سوودتان له‌و ئافره‌تانه بینی به‌جیماع كردن و نزیك بوونه‌وه‌و نیكاحی شه‌رعی ئه‌وا ماره‌یی خۆیانیان بده‌نێ، وه وتراوه: (فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ) مه‌به‌ست پێی موتعه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای ئیسلامدا حه‌ڵاڵ بووه پاشان نه‌سخ بۆوه كه فه‌رمووده‌كه له بوخاری و موسلیم هاتووه ئیمامی عه‌لى گێڕاویه‌تیه‌وه: (أَنَّ النَّبِيَّ- صلى الله عليه وسلم - نَهَى عَنْ نِكَاحِ الْمُتْعَةِ يَوْمَ خَيْبَرَ، وَعَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ الْأَهْلِيَّةِ) (البخاري (٥١١٥) مسلم (١٤٠٧)) پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - نه‌هی كرد له نیكاحی موتعه‌و سیخه وه له گۆشتی گوێدرێژی ماڵی له غه‌زای خه‌یبه‌ردا [
وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُمْ بِهِ مِنْ بَعْدِ الْفَرِيضَةِ
] وه له دوای ده‌ستنیشان كردنی ماره‌ییش گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له نێوان خۆتاندا ڕێ بكه‌ون ئایا زیاتری ئه‌ده‌یتێ یان بۆت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه له دڵه‌وه ده‌رچێت [
إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (٢٤)
] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.