[
الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ
] ئافره‌تانی داوێن پیس بۆ پیاوانی داوێن پیسن [
وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ
] وه پیاوانی داوێن پیس بۆ ئافره‌تانی داوێن پیسن [
وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ
] وه ئافره‌تانی داوێن پاك و پاك بۆ پیاوانی داوێن پاك و پاكن [
وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ
] وه پیاوانی پاك و داوێن پاك بۆ ئافره‌تانی پاك و داوێن پاكن كه مه‌به‌ست پێی (عائیشه)یه كه داوێن پاكه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه -
صلی الله علیه وسلم
-، چۆن خوای گه‌وره ڕازی ئه‌بێ ئافره‌تێكی زیناكار بۆ پاكترین كه‌س بێت؟! نه‌خێر ئافره‌تی پاك بۆ پیاوی پاكه [
أُولَئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ
] ئا ئه‌مانه‌ی كه ئێوه تۆمه‌تتان دایه پاڵیان ئه‌مانه پاكن، ئه‌مه به‌ڕائه‌ت و پاكێتى و بێتاوانی (عائیشه) بوو [
لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٢٦)
] ئه‌مانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه، وه له به‌هه‌شتیشدا ڕزق و ڕۆزی به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه (ئه‌مه‌یش موژده‌دانه به عائیشه به‌به‌هه‌شت وه خێزانى پێغه‌مبه‌ری خوایه -
صلی الله علیه وسلم
- له به‌هه‌شتدا).