{منداڵان فێر بكەن بەبێ ئیزن نەچنە ژووری تایبەتی دایك‌و باوك}
[
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ
] (ئه‌سمائى كچى مه‌رثه¬د)و هاوسه‌ره‌كه‌ى خواردنیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- دروست كرد‌و خه‌ڵكیش به‌بێ ئیزن ده‌هاتنه ژوره‌وه، (ئه‌سماء) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- چه‌ند ناشیرینه ژن و پیاو له ژێر یه‌ك جێگایه‌كدان و منداڵه‌كه‌یان دێته سه‌ریان به‌بێ ئیزن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆیله‌و خزمه‌تكارى ئێوه‌ن [
وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنْكُمْ
] وه ئه‌وانه‌یشی كه منداڵن و بالغ نه‌بوونه [
ثَلَاثَ مَرَّاتٍ
] له شه‌و و ڕۆژێكدا سێ جار داوای ئیزن و ڕوخسه‌تتان لێ بكه‌ن له كاتى هاتنه ژووری تایبه‌تی خۆتان كه كاتی پشوودانه‌و مرۆڤ له‌و كاتانه خۆی ئه‌گۆڕێ [
مِنْ قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ
] پێش نوێژی به‌یانی [
وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُمْ مِنَ الظَّهِيرَةِ
] وه له نیوه‌ڕۆدا كاتێك كه پۆشاكه‌كانتان دائه‌نێن [
وَمِنْ بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ
] وه له دوای نوێژی عیشادا [
ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَكُمْ
] ئه‌م سێ كاته كاتی عه‌وره‌ته، واته: مرۆڤ له‌م كاتانه‌دا پۆشاكى خۆی دائه‌كه‌نێت با له‌و كاتانه‌دا ئیزن وه‌ربگرن [
لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ
] جگه له‌م سێ كاته هه‌ر كاتێكی تر دێنه ژووره‌وه ئه‌گه‌ر ئیزنیش وه‌رنه‌گرن ئاساییه [
طَوَّافُونَ عَلَيْكُمْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ
] ئه‌مانه به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئێوه‌دا ئه‌گه‌ڕێن و دێن و ئه‌ڕۆن خزمه‌تكاره‌كان یان مناڵه‌كانی خۆتان هه‌ندێكتان به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا ئه‌گه‌ڕێن [
كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ
] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [
وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٥٨)
] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.