[

وَمِنْ آيَاتِهِ يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا

] وە یەكێكی تر لە بەڵگەو نیشانەكانی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە كە هەورە بروسكەتان نیشان ئەدات كە هەندێك جار لێی ئەترسێن كە زەرەرو زیانتان پێ بگەیەنێ, وە هەندێك جار ئومێدتان پێیە كە دوای ئەوە باران ببارێ و سوودی لێ ببینن [

وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً

] وە لە ئاسمانیشەوە بارانتان بۆ ئەهێنێتە خوارەوە [

فَيُحْيِي بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا

] وە ئەو زەویەی كە لە دوای ئەوەی وشك و مردووە خوای گەورە بەهۆی بارانەوە زیندووی ئەكاتەوەو ڕووەك و دانەوێڵەی لێ ئەڕوێنێ، چۆن ئەو زەویە مردووەى زیندوو كردەوە بەو شێوەیەیش ئێوە زیندوو دەكاتەوە [

إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٢٤)

] بە دڵنیایى هەموو ئەمانە بەڵگەو نیشانەیە لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە بەڵام بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوەو تێبگەن .