[

اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ ضَعْفٍ

] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە لە لاوازی سەرەتا لە دڵۆپە ئاوێك، پاشان هاتوونەتە دونیاوە منداڵ و بچووك و لاواز بوونە [

ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ ضَعْفٍ قُوَّةً

] پاشان لە دوای ئەو لاوازییە كە منداڵیە بەهێزی كردوون كاتێك كە پێ ئەگەن و بالغ ئەبن [

ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًا وَشَيْبَةً

] دوای ئەو بەهێزیەش دووبارە لاواز ئەبنەوە و پیر ئەبن [

يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ

] خوای گەورە ویستی لە چی بێت دروستی دەكات [

وَهُوَ الْعَلِيمُ الْقَدِيرُ (٥٤)

] وە خوای گەورە زۆر زاناو بەتواناو دەسەڵاتە.