[
فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ
] خوای گه‌وره دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه [
جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا
] له نه‌فس و شێوه‌ی خۆتان خێزانی بۆ دروست كردوون و كردوتانی به نێر‌و مێ [
وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا
] وه له ئاژه‌ڵانیش نێر‌و مێی دروست كردووه، (ئه‌نعام) بریتییه له: وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن [
يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ
] ئێوه له‌ناو ره‌حم و سكی ئافره‌تاندا، یان له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوتان ئه‌كاته‌وه وه زۆرتان ئه‌كات به‌هۆی ژن و ژنخوازیه‌وه، [
لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ
] هیچ شت و كه‌سێك له خوای گه‌وره ناچێت، چونكه خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و دروستكاره [
وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١١)
] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به‌وته‌و قسه‌تان، وه زۆر بینه‌ره به كرده‌وه‌تان، وه هه‌موو شتێك ده‌بیستێت و ده‌بینێت.