[
فَلِذَلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- تۆ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه بۆ ئه‌م دینه پاكه، وه خۆت دامه‌زراو به له‌سه‌ر دینه‌كه به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردوویت [
وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ
] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی كافران مه‌كه‌وه [
وَقُلْ آمَنْتُ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنْ كِتَابٍ
] وه پێیان بلێ: من ئیمانم هێناوه به هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی دابه‌زاندووه [
وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ
] وه فه‌رمانم پێكراوه كه له نێوان ئێوه‌شدا دادپه‌روه‌ر بم و سته‌م له كه‌ستان نه‌كه‌م [
اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ
] هه‌ر (الله)یه په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یه [
لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ
] ئێمه كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ هه‌یه‌و ئێوه‌یش كرده‌وه‌ی خۆتان بۆ هه‌یه تایبه‌ت به‌خۆتان و ئێمه به‌رین له كرده‌وه‌ی ئێوه كه شه‌ریك دانانه بۆ خوای گه‌وره [
لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ
] هیچ مشت‌ومڕێك له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق ئاشكرا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌و ئێستا ئه‌یزانن [
اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (١٥)
] له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره خۆی كۆمان ئه‌كاته‌وه، وه سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه له‌وێ هه‌موو شتێك یه‌كلا ئه‌بێته‌وه.