[
وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ
] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه وه غه‌یری ئه‌وانیش كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌ی ئێوه ئه‌بینن، وه باوه‌ڕدارانیش له دونیا ئه‌یبینن، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (كرده‌وه‌كانتان نیشان خزم و كه‌سوكارتان ده‌درێت له‌ناو گۆڕه‌كانیان ئه‌گه‌ر باش بێت پێى دڵخۆش ده‌بن، وه خراپ بێت ده‌ڵێن خوایه مه‌یانمرێنه تا هیدایه‌تیان ده‌ده‌یت وه‌كو هیدایه‌تى ئێمه‌تدا) [
وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ
] له پاش مردنیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كه زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه [
فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٠٥)
] ئه‌و كاته هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به هه‌موو شتێك كه ئێوه له دونیا كردبێتان به ئاشكرا یان به نهێنی وه پاداشت یان سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.