[
وَلَوْ أَرَادُوا الْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا لَهُ عُدَّةً
] ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بوونایه‌و بیانوویستایه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌رچن بۆ جیهاد ئه‌وا ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگیان ئاماده ئه‌كردو خۆیان ئاماده ئه‌كرد بۆ غه‌زاكردن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له حه‌قیقه‌تدا نه‌یانوویستووه ده‌رچن [
وَلَكِنْ كَرِهَ اللَّهُ انْبِعَاثَهُمْ
] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ش پێی ناخۆش بوو كه ئه‌وان ده‌رچن له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بۆ غه‌زاكردن [
فَثَبَّطَهُمْ
] بۆیه دوایخستن و داینیشاندن كه نه‌یه‌ن و ده‌رنه‌چن بۆ غه‌زاو جیهاد له‌گه‌ڵ موسڵماناندا [
وَقِيلَ اقْعُدُوا مَعَ الْقَاعِدِينَ (٤٦)
] وه پێیان وترا دانیشن له‌گه‌ڵ دانیشتوواندا ئه‌وانه‌ی كه عوزریان هه‌یه وه‌كو پیرو ئافره‌ت و منداڵ و كوێر‌و شه‌ل و په‌ككه‌وته.