[
يَحْذَرُ الْمُنَافِقُونَ أَنْ تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌ تُنَبِّئُهُمْ بِمَا فِي قُلُوبِهِمْ
] مونافیقان حه‌زه‌ر ئه‌كه‌ن و له‌وه ئه‌ترسێن كه خوای گه‌وره سووڕه‌تێكیان له‌سه‌ر داببه‌زێنێته خواره‌وه كه ئه‌وه‌ی ناو دڵیان ده‌ربكات و ئاشكرای بكات [
قُلِ اسْتَهْزِئُوا
] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه گاڵته بكه‌ن به موسڵمانان یان به‌دابه‌زینی سووره‌تی قورئان [
إِنَّ اللَّهَ مُخْرِجٌ مَا تَحْذَرُونَ (٦٤)
] ئه‌وه‌ی كه ئێوه حه‌زه‌ری لێ ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره ده‌ری ئه‌كات و ئاشكرای ئه‌كات به‌وه‌ی كه سووره‌تی قورئان دائه‌به‌زێنێ وه‌كو له سووره‌تی ته‌وبه‌دا خوای گه‌وره ئابڕووی بردن، یان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئاگادار ئه‌كاته‌وه له ئێوه.