[
وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا
] خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ، وه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات به هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [
وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ
] وه خانوو كۆشك و ته‌لاری باش و پاكیان پێ ئه‌دات كه له زێڕو زیوه له‌ناو به‌هه‌شتێك كه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه [
وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ
] وه خوای گه‌وره‌ش لێیان ڕازی ئه‌بێت، كه ئه‌م ڕه‌زامه‌ندیه‌ی خوای گه‌وره له هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌تانه گه‌وره‌تره كه خوای گه‌وره به به‌هه‌شتیه‌كانی ئه‌به‌خشێ [
ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٧٢)
] ئا ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه كه مرۆڤ بچێته ناو به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت.