[
لَيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَى وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنْفِقُونَ حَرَجٌ
] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لاوازن وه‌كو ئافره‌ت و مناڵ و پیر، وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی به‌رده‌وامیان هه‌یه وه‌كو شه‌ل و كوێر، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌قیرن هیچ شتێكیان نیه كه بیبه‌خشن بۆ غه‌زاو جیهاد كردن ئه‌مانه تاوانیان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر دوایش بكه‌ون له جیهاد كردن [
إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ
] به‌ڵام به‌مه‌رجیك ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری بكه‌ن بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئیمان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بێنن و - صلى الله عليه وسلم - ئیش به شه‌ریعه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - وه ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ ده‌رچوون بۆ غه‌زا كردن له پێناو خوای گه‌وره، وه هاوكاری كافران نه‌كه‌ن [
مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِنْ سَبِيلٍ
] ئه‌م چاكه‌كارانه كه عوزریان هه‌یه هیچ ڕێگایه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره سزایان بدات یان لۆمه‌یان بكات لۆمه‌و سزایان له‌سه‌ر نیه [
وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٩١)
] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه.