{پاداشتى دامه‌زراوان له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى}
[
إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا
] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌لێن په‌روه‌ردگاری ئێمه ته‌نها (الله)یه، پاشان ئیستیقامه‌یان هه‌یه‌و جێگیر‌و چه‌سپاو و دامه‌زراون له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و كرده‌وه‌ی چاك و جێبه‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان [
تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ
] فریشته‌كانی خوای گه‌وره له كاتی گیانكێشان و زیندوو بوونه‌وه‌و ده‌رچوون له‌گۆڕو چوونه به‌هه‌شت دائه‌به‌زنه سه‌ریان و پێیان ئه‌لێن: [
أَلَّا تَخَافُوا
] ئێوه مه‌ترسێن ترستان له‌سه‌ر نیه له‌مه‌ودوا ئه‌مین ئه‌بن [
وَلَا تَحْزَنُوا
] وه خه‌فه‌تیش مه‌خۆن له‌وه‌ی كه له دونیا به‌جێتان هێشتووه له سه‌روه‌ت و سامان و منداڵ و خێزان، چونكه خوای گه‌وره باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ [
وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (٣٠)
] وه موژده بێ لێتان به‌و به‌هه‌شته‌ی كه ئێوه به‌لێنتان پێ درابوو.