[
إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ السَّاعَةِ
] وه كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و كه‌سی تر نایزانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كانیش [
وَمَا تَخْرُجُ مِنْ ثَمَرَاتٍ مِنْ أَكْمَامِهَا
] وه هه‌ر به‌رووبوومێكیش كه له به‌رگ و توێكڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت هه‌ر خوای گه‌وره خۆی كاته‌كه‌ی ئه‌زانێت تا پێ ئه‌گات [
وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ
] وه هه‌ر ئافره‌تێك كه دووگیانه‌و منداڵی ئه‌بێ و كه‌ی دایئه‌نێ ته‌نها خوای گه‌وره خۆی ئه‌یزانێ [
وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَائِي
] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره له پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی بانگی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رمێت: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دونیا ئێوه كردبووتان به شه‌ریك بۆ من و له‌گه‌ڵ من ده‌تانپه‌رستن؟ [
قَالُوا آذَنَّاكَ مَا مِنَّا مِنْ شَهِيدٍ (٤٧)
] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پێمان راگه‌یاندی كه هیچ كه‌سێك نیه ئه‌مڕۆ لێره شایه‌تی بدات و بلێت تۆ شه‌ریكت هه‌یه.