[
سَرَابِيلُهُمْ مِنْ قَطِرَانٍ
] وه جل و به‌رگ و پۆشاكیان له مسی تواوه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوو ئاگر ئه‌گرێ و بۆنی ناخۆشه [
وَتَغْشَى وُجُوهَهُمُ النَّارُ (٥٠)
] وه ئاگریش هه‌موو ده‌م و چاو و ڕوویان ئه‌گرێته‌وه‌و به‌رز ئه‌بێته‌وه پیایاندا، بۆیه ده‌م و چاو و ڕوویان باسكراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزترین شوێنی مرۆڤه وه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی تیایه.