[
وَلَمَّا فَتَحُوا مَتَاعَهُمْ وَجَدُوا بِضَاعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ
] دواتر كه شتومه‌كه‌كانیان كرده‌وه بینیان ئه‌و شتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه بۆ ئه‌وێ خواردنی پێ بكڕن هه‌مووی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆیان [
قَالُوا يَا أَبَانَا مَا نَبْغِي هَذِهِ بِضَاعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا
] وتیان: ئه‌ی باوكه ئێمه چیمان له‌م وه‌زیره ده‌وێت ئه‌وه‌تا شتومه‌كی خۆمانی بۆ گه‌ڕاندوینه‌ته‌وه [
وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا
] ئه‌گه‌ر براكه‌مان له‌گه‌ڵمان بنێری خواردنی زیاتر دێنین، وه براكه‌شمان ئه‌پارێزین [
وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ
] وه باری حوشترێك خواردن زیاتر له‌گه‌ڵ خۆماندا ئه‌هێنین [
ذَلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ (٦٥)
] ئه‌م زیاده‌یه‌یش بۆ پاشاكه یان بۆ یوسف سووك و ئاسانه به‌لایه‌وه كه بمانداتێ و لای قورس نیه.